Songtexte.com Drucklogo

Xewn Songtext
von Aynur

Xewn Songtext

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ
لەسەر جێی بەر مانگە شەوێ
خۆم خزاندە سەر جێی فێنک
نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ

.قــــژی خــــاوی
با لێداوی. ئاڵۆزاوی
جار جار دایدەپۆشت لا چاوی
خوایە گیان چەندم خۆشدەوێ


زۆ بە ئەسپای و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵهێنا و پێی گووتم
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی

.نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم. لێوی گەستم
موچوڕکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناو و هەستم

پێکڕا تا مەلا بانگدانێ
تێکئاڵان و دەس لە ملانێ
لە ناکاو دەنگی مەلا هات
دایبڕیم لە بەژنی جوانێ


.بەسەرسامی
بە ناکامی. بێ ئارامی
بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم
چاوم پڕ بوو لە گریانێ

Songtext kommentieren

Log dich ein um einen Eintrag zu schreiben.
Schreibe den ersten Kommentar!

Quiz
Wer ist auf der Suche nach seinem Vater?

Fans

»Xewn« gefällt bisher niemandem.